بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێکى گه‌وره له دارستانه‌کانى ویلایه‌تى کۆلۆرادۆی ئه‌مریکا زیاتر له 30 هه‌زار که‌س ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشتووه و 28 هێکتار زه‌ویش به ته‌واوه‌تی سووتاون.
ئاگرەکە هه‌زار و 200 ماڵیشی سووتاندووە و به‌هۆی خێرایی باوه ئاگره‌که گه‌یشتوه‌ته نزیکی 169 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا، ئه‌وه‌ش وایکردووه ئاگره‌که کۆنترۆڵنه‌کرێت و هاوڵاتییانى نزیک له دارستانه‌که‌ش ماڵه‌کانیان بهجێبهێڵن.
هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌که‌وه تیمه‌کانى ته‌ندروستی نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌سیان له شارۆچکه‌کانی لوسڤاڵی و سوپریۆر ئاگادارکراونه‌ته‌وه، که ماڵه‌کانیان چۆڵبکه‌ن.
لاى خۆیه‌وه تیمی فریاگوزاری ویلایه‌تى کۆلۆرادۆ ڕایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ که‌سێک به‌هۆی ئاگره‌که‌وه گیانیلەدەستنەداوە و که‌سیش بریندارنه‌بووه، به‌ڵام زیانێکی گه‌وره به ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌که‌یان گه‌یشتووه.
342/